كار بۆ لاوازكردنی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی ده‌كرێت

وەرزش
13:29 - 2024-02-19

كار بۆ لاوازكردنی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی ده‌كرێت 
له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو ، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، به‌ نوسراوی ڕه‌سمی، ڕه‌زامه‌ندی پیشانداوه‌ له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی به‌شی یه‌كێتیه‌ وه‌رزشییه‌كان له‌په‌یكه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش ، ئه‌م نوسراوه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌شێك له‌ لێپرسراوانی وه‌رزشی لێكه‌وتۆته‌وه‌و پێیان وایه‌ ، به‌م نوسراوه‌ رۆڵی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان لاوازتر ده‌كرێت و هیچ گرنگییه‌ك بۆمانه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی نامێنێ! له‌ كاتێكدا به‌شی یه‌كێتیه‌ وه‌رزشیه‌كان په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی وه‌رزشه‌وه‌ هه‌بێ .
لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان له‌  20 – 7- ی ساڵی 1995 دروست بووه‌و  ی ن ك  خاوه‌ن بیرۆكه‌ و دامه‌زارندنی بووه‌ له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال  بونیادنراوه‌ و سه‌رپه‌رشتی 30 یه‌كێتی وه‌رزشی ده‌كات .   

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP