لەیاری لوتكەدا ناپۆلی میوانداری بارسێلۆنا دەكات

وەرزش
14:49 - 2024-02-21


ركابەری و ململانێی نێوان دوو یانەی گەورەی ئەوروپا لە نێوان ناپۆلی ئیتاڵی و بارسیلۆنای ئیسپانی سەرەتای جەنگێكی نوێیە لە نێوان یاریزانانی هەردوو یانە ، شەڕی و گەیشتن بە قۆناغی هەشتەمی چامپیۆنزلیگ و گەڕانەوەی شكۆیە ، جەنگی یەكتر سڕینەوەیە ، 90 دەقیقەی پڕ لە ئاڵنگارییەكە ، دوو گێمی خێرا و پڕ لە جوڵەی هونەری دەبێت ، ململانێی راهێنەران دەبێت ، چاڤی تەنها ئومێدێك خەونی پێوەببینێ لەم وەرزەدا تەنها خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورپایە ، بارسا لە جامی سوپەری ئیسپانی شكستێكی قورسی لەسەر دەستی ریاڵ مەدرید نۆشی ، لە جامی شای ئیسانیاش دەركرا ، لە لالیگاش لە پلەی چوارەمدایە ، تەنها هیوایەك مابێت لە ئێستادا چامپیۆنزلیگە ، هەرچی یانەی ناپۆلی ئیتاڵیە بەهۆی ئەنجامە خراپەكانەوە راهێنەری یانەكەی دوورخستەوە ، تەنها 24 سەعاتە فرانشیسكۆ كالزۆنا پۆستی راهێنەرایەتی یانەكەی باشووری ئیتاڵیای پێ سپێردراوەو لەیەكەم تاقیكردنەوەدا رووبەڕووی جەنگێكی قورس دەبێتەوە كاتێك لەگەڵ یانەی بارسیلۆنا یاری دەكات ، ئەوەی لەو یارییەدا پاڵپشت و پشتیوانی یانەی ناپۆلییە خاك و هاندەرە كە رۆڵی سەرەكی دەبینێت لە یارییەكەدا ، هاندەرە سەرشێتەكانی ئیتاڵیا 90 دەقیقە نە كۆڵ دەدەن نە پشوو وەردەگرن ، كالزۆنا بەر لەیارییەكە رایگەیاند : تاكو ئێستا بارسیلۆنا یانەیەكی گەورەیە تەنها چاومان لە بردنەوەیە و بە هیچ ئەنجامێكی دیكە رازی نابین ، 24 سەعاتە راهێنەری ناپۆلیم هیچ گۆڕانكارییەكی گەورەم نەكردوە بەڵام تیپەكەم ئامادەیە بۆ ئەو یارییە .
8 وەرزی تەواوە ، یانەی بارسیلۆنا ناتوانێت خۆی دەرباز بكات لە شكست لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و بە دیاریكراوی لە یاری چوون و لە قۆناغی شانزە ، 8 وەرزە نەیتوانیوە هیچ یارییەك لەو قۆناغە لەدەرەوەی  یاریگای بباتەوە .
یاریزانانی ناپۆلی هەوڵدەدەن ئایندەی چاڤی هێرناندێزی راهێنەری كەتەلۆنیەكان بەتەواوی بخەنە مەترسییەوە و دەرگایەكی گەورەی بۆ واڵا بكەن تاكو لەو دەرگایەوە ماڵئاوایی لێ بكرێت   

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP