فه‌رید عه‌تی، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، ئێستا ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان كار له‌سه‌ر ده‌رچواندنی دوو یاسای گرنگ ده‌كات كه به‌گوێره‌ی ده‌ستور ده‌هێندرێنه كایه‌وه و پێویستن بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردن و په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كان، ئه‌وانیش بریتین له یاسای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و یاسای دادگای ده‌ستوری.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ردوو یاساكه و چه‌ند یاسایه‌كی دیكه‌ش له مانگی ئاداردا په‌سه‌ندده‌كرێن و ئیداره‌ی خۆسه‌ریش پلانی وایه له‌كۆتایی مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان رێك بخات.
جگه له‌و دوو یاسایه ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی رۆژئاوای كوردستان ده‌یه‌وێت پێش مانگی ئادار، یاسای هه‌ڵبژاردن و یاسای ئه‌نجومه‌نی كانتۆنه‌كانیش په‌سه‌ندبكات كه به‌شێكن له هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ده‌ستوره‌ی رۆژی ١٢-١٢-٢٠٢٣ په‌سه‌ندكرا.
له رۆژئاوی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن له‌داوی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP