د. نەرمین مەعروف: جێگیركردنی هەژماری بانكی فەرمانبەرانی هەرێم مەرجی ناردنی مووچەیە

عێراق
13:42 - 2024-02-26

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی رایدەگەیەنێت: "جێگیركردنی هەژماری بانكی فەرمانبەرانی هەرێم كراوەتە مەرج بۆ ناردنی پارەو شتێك بەناوی 618 ملیار دینارەكە نەماوە، بەڵكو مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت".

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەبارەی ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە لایەن بەغداوە بە میدیاكانی راگەیاند: "شتێك بەناوی 618 ملیار دینارەكە نەماوە، بەڵكو مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت".

راشیگەیاند: "جێگیركردنی هەژماری بانكی فەرمانبەرانی هەرێم كراوەتە مەرج بۆ ناردنی پارەو وەزارەتی دارایی عیراقیش تەنها بۆ ئەم مانگە مووچەی فەرمانبەران بەبێ مەرج رەوانە دەكات".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP