مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەی دێرین مەولود تەلانی بەسەرده‌كاته‌وه‌

کوردستان
16:17 - 2024-02-26

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین ( مەولود عەبدوڵا تۆفیق )ناسراو بە مەولود تەلانی  بەسەرکردەوه .

ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٢/٢٦ لەسلێمانی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە دۆخی تەندروستی پێشمەرگەی دێرین مەولود  تەلانی ـ یان پرسی و ئامادەیی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ـ یان بۆ دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی هەر داواکارییەک پێویست بکات بۆ باشتربوونی تەندروستی و روونیانکردەوە  لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال هەموو تێکۆشەران و پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی نوێ و کوردستان سەردانیان دەکرێت و لەکوێشدا هەر ئەرکێک هەبێت بەرامبەر قارەمانێتی رێبوارەکانی یەکێتی نیشتیمان بە ئەمانەتەوە جێبەجێی دەکەن و بەئەرکی خۆمانی دەزانین خزمەتکاری هەمووان بین .

هەر لەو بەسەرکردنەوەیەدا لەبەرامبەر مێژووی پاکی ، رۆڵ و تێکۆشانی لە خەباتی کوردایەتی رێزلە پێشمەرگەی دێرین مەولود عەبدوڵا تۆفیق نراو خەبات و قوربانیدانیان لە رۆژە سەختەکانی شۆڕش بەرزراگرت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP