به مهبهستی کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوور، ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراق، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا، رێژەی باج و گومرگی هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو بە رێژەی 50٪ کەمبکرێتەوە.
له راگهیهندراوێكی نوسینگەی ئەنجومەنی وزاری ئابهوری عێراقدا ئاماژه بۆئهوهكراوه :" ل کۆبونەوەی حەوتمی ئەنجومەنی وزاری ئابووری ئەمڕۆدا كه بە سەرۆکایەتی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بەرێوەچووه، گفتگۆ لەبارەی خشتەی کاروبارەکانی حکومەت کراوهو داواکارییەکی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ كهمكردنهوهی باج و گومرگی سەر هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندو بە رێژەی 50٪ بۆ ماوەی ساڵیک پهسهندكراوه"
ههر لهو كۆبونهوهكهدا بڕیاردراوه، پڕۆژەی بنیادنانی پێکبەستی شەقامی بسانەیی ساعە بە شەقامی بازنەی ریحابی شاری فەلوجە جێبەجێ بکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP