ناوی هانز فلیك لەسەر مێزی گفتوگۆی بارسیلۆنایە

وەرزش
12:42 - 2024-03-03

ناوی هانز فلیك لەسەر مێزی گفتوگۆی بارسیلۆنایە  !
هانز فلیكی ئەڵمانی بژاردەی یەكەمی یانەی بارسیلۆنایە بۆ لەئەستۆ گرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەكە لە وەرزی داهاتوو .
دوای ئەوەی چاڤی هێرنادێزی ئیسپانی بە شێوەیەكی ڕەسمی كۆتایهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە كەتەلۆنیەكە ئاشكراكردو رایگەیاند كە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا دەست لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەكە هەڵدەگرێت ، هەر زوو ئیدارەی یانەی بارسیلۆنا بەسەركردایەتی خوان لاپۆرتای سەرۆك دانوستانیان لەگەڵ هانز فلیك ئەنجام دا ، ئێستا ناوی راهێنەرە ئەڵمانیەكە لەسەر مێزی گفتوگۆی بلوگرانەیە بەڵام بژاردەی كۆتایی نیە جگە لە هانز فلیك ناوی هەر یەكە لە ( دی زێربی و میكێل ئارتیتا و لویس ئینریكی ) وەك جێگرەوەی چاڤی هێرنادێز دەهێنرێت .
مۆندۆ دیپۆرتیفۆ لەسەر چاوە نزیكەكانی فلیكی پرسیوە دەربارەی ئەو پرسە بەڵام بەتەواوی رەتیانكردۆتەوە كە هیچ دانوستانێك لەو بارەیەوە كرابێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP