یانه‌ی بارسێلۆنا له‌م وه‌رزه‌دا جگه له‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی دڵ خۆشكه‌رنین, پێكانی ئه‌ستێره‌كانیشی بۆته هۆكاری زیاتر دابه‌زینی ئاستی یانه‌كه, له ماوه‌ی پێشووشدا پابلۆ گاڤی ئه‌ستێره و ناوڕاست كاری یانه‌كه به‌هۆی پێكانه‌وه ماوه‌ی زیاتر له 3 مانگه له یاریگاكان دابڕاوه, یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له كۆتا روو به‌ڕوو بونه‌وه‌شی له جه‌وله‌ی 27ی خولی ئیسپانیا كاتێك به‌ره‌نگاری ئاتلێتیك بلباوی ركابه‌ری بۆیه‌وه و دیداره‌كه‌ش به بێ گۆڵ و به‌یه‌كسانی بۆ هه‌ردو یانه كۆتایی پێ هات, وێڕایی له‌ده‌ست دانی دوو خاڵی گرنگ, یانه‌ی بارسێلۆنا له‌و دیداره زره‌ر مه‌ندی یه‌كه‌م بوو كاتێك هه‌ریه‌ك له فرانكی دی یۆنگ و پیدری گۆنزالێز به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگایان به جێ هێشت, له ئێستاشدا پزیشكه‌كانی یانه‌ی بلوگرانا پشكنینی ورد بۆ هه‌ردوو یاریزان ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هۆی قورسی پێكانه‌كه‌یه‌وه پیدرێ گۆنزالێس بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له یاریگاكان داببڕێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP