جەمال مۆسیالا لەلایەن یانەی چێڵسیەوە داواكراوە

وەرزش
16:02 - 2024-03-04

دوای ئەوەی یانەی بایرن میوشنی ئەڵمانی چەند ئۆفەرێكی خستە بەردەم جەمال مۆسیالای ئەڵمانی و هێرشبەری تیپەكەی بەڵام مۆسیالا بەنەرێنی وڵامی دەستەی كارگێڕی یانەكەی دایەوە و ڕایگەیاند كە دەیەوێت میونشنی پایتەخت بەجێبهێڵێت و ڕووبكاتە خولی ئینگلیزی, دوای ئەو ویستەی ئەستێرە ئەڵمانیەكە راستەوخۆ یانەی چێڵسی لەندەنی هەوڵەكانی دەستپێكرد و تۆد بۆڵی سەرۆكی یانەی بلوز دەستەی كارگێڕی تیپەكەی ڕاسپارد تاكوو سەردانی وڵاتی ئەڵمانیا بكەن و لەگەڵ بەڕێوبەری كارەكانی جەمال مۆسیالا كۆ ببنەوە, لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بلاویكردۆتەوە كە خودی یاریزانەكە ڕەزامەندی سەرەتایی دەربڕیوە بۆ چوونە ریزەكانی یانەی چێڵسی ئەوەی ماوەتەوە ڕێككەوتنی كۆتایی نێوان یانەكەی لەندەن و میونشنی پایتەختە, پاش كۆتایی هاتنی ڕێكارەكان ئەوا ڕاستەوخۆ جەمالی ئەڵمانی پەیوەندی دەكات بەڕیزەكانی یانەی چێڵسی لەندەنیەوە 



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP