وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی رەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق كرد

ئابوری
16:15 - 2024-03-06


وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، لیستی موچەی فەرمانبەران ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان سەرجەم وەزارەت و دەستەكان لیستی مووچەخۆرانیان بەپێی مەرجەكانی وەزارەتی دارایی عیراق و بەزمانی عەرەبی ئامادەكردو پێشكەشی وەزارەتی دارایی هەرێمیان كرد، هەر ئەمڕۆ 6/3/2024 بە ئیمزای ئاوات شێخ جەناب ئەو لیستە ئامادەكراوانە رەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق كرا.

تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق رۆژی 1-3-2024، داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد لەرێگەی وەزارەتی داراییەوە لەماوەی 24 سەعاتدا لیستی مووچەخۆرانی سەرجەم وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم بنێرن كە بەزمانی عەرەبی و چەند زانیارییەكی دیكەوە ئامادە بكرێت، تاوەكو مووچە مانگی شوبات بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام ئەمڕۆ چوار شەممە 6-3-2024 و پاش 144 سەعات وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەخۆرانی سەرجەم وەزارەتەكانی رەوانەی بەغدا كرد، بەوپێیەش حكومەتی هەرێم 120 سەعات لە مۆڵەتە دواكەوتووە كە وەزیری دارایی عیراق دیاری كردووە.
 
 هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ PUKMEDIA ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌ كه‌ بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی و بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بۆ مانگی 9ی ساڵی رابردوو مووچەی 41 وەزارەت و دەستەو دەزگای بە 8 رۆژو بۆ مانگی 1ی ئەمساڵیش بە 7 رۆژ دابەشكردووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP