کەشناسی هه‌رێم كه‌شی پێشبینیکراوی 48 سه‌عاتی داهاتووی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان
11:46 - 2024-03-09

بەشی پێشبینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ئەمڕۆ شەممە 9- 3- 2024 ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەست پێکردنی باران بارین بەتایبەت لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی کە بارانی مام ناوەندی لێدەبارێت بەڵام بۆ ناوچەکانی تر نمە باران دەبێت لەکاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان هەیە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌:" پلەکانی گەرما، نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ .

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌ سبەینێ‌ یەکشەممە 10- 3- 2024 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ کات و شوێن, لە ناوچە شاخاویەکان باران بارین مامناوەند دەبێت و هەندێکجار هەورە بروسکەشی لەگەڵدایە لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە هەندێ ناوچە شاخاویە سنوریەکان. 

ده‌شڵێت:" پلەکانی گەرما ،نزیک دەبێتەوە  لە تۆمارکراوی ئەمرۆ".
 بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 17 
سلێمانی : 16
دهۆک : 16
کەرکوک : 20
هەڵەبجە : 18
زاخۆ : 17
سۆران : 13
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان : 22

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP