كۆسره‌ت رە‌سول عه‌لی له 33 ـه‌مین ساڵیادی ڕاپه‌ڕینی شاری هه‌ولێر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: 33ـه‌مین ساڵیادی ئازادكردنی هه‌ولێری قه‌ڵا و مناره، هه‌ولێری تێكۆشه‌ران و قاره‌مانان له‌خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێرییه سه‌ربه‌رزه‌كان به‌تایبه‌تی پیرۆزده‌كه‌م و، ئومێده‌كه‌م ئه‌م یادو ڕۆژه پیرۆزه هه‌وێنی ئاشته‌وایی و ته‌بایی نێوانمان بێت.
ئه‌وپه‌ڕی شانازییه بۆ من، ئه‌وێ ڕۆژێ به‌ره‌ی كوردستانیی سه‌رپه‌رشتی ئازادكردنی هه‌ولێریان پێ سپاردم، به‌به‌رنامه‌یه‌كی ورد كارمانكردو به‌هاوكاری شانه چه‌كداره‌كان و ڕێكخستنه نهێنییه‌كان و هه‌ولێرییه تێكۆشه‌رو قاره‌مانه‌كان كه‌پشتیوانێكی گه‌وره‌بوون بۆ له‌ناوبردنی سته‌مكاریی، توانیمان هه‌ولێر كه گه‌وره‌ترین مۆڵگه‌ی دام و ده‌زگاكانی به‌عسبوو ئازادبكه‌ین و له‌به‌عس پاكیـبكه‌ینه‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه: ئه‌مڕۆش له‌م یاده‌دا دووپاتیده‌كه‌مه‌وه كه هێشتا ئامانج و ئاواته‌كانمان نه‌هاتۆته‌دی، پێویسته خه‌بات به‌رده‌وامبێ بۆ به‌دیهاتنی ئاواته به‌دینه‌هاتووه‌كانمان و هه‌موومان ده‌ست له‌ناو ده‌ست خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین و خه‌بات بكه‌ین له‌پێناو ژیانێكی شایسته‌و شه‌ره‌فمه‌ندانه بۆ گه‌لی كوردی قاره‌مان و خۆڕاگر، ئه‌و گه‌له‌ی بۆ هیچ دو‌ژمنێك سه‌ری دانه‌نواندووه‌و داشی نانوێنێ.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP