جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند، له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، 13ی ئازاره‌وه پێشكه‌شكردنی لیستی ناوی به‌ربژێره‌كان ده‌ستپێده‌كات تا 22ی ئازار به‌رده‌وام ده‌بێت.
راشیگه‌یاند پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و حزب و قه‌واره سیاسیانه‌ی له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له به‌غداد خۆیان تۆماركردووه، یان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ تۆماركراون و به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، له‌و ماوه‌یه‌ی دیاریكراوه لیستی ناوی به‌ربژێره‌كانیان پێشكه‌شی كۆمیسیۆن بكه‌ن، ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت له‌و ماوه‌یه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
باسی له‌وه‌شكردووه، پێویسته سه‌رۆكی حزب یان سه‌رۆكی لیسته‌كه له‌كاتی پێشكه‌شكردنی ناوه‌كان ئاماده‌بێت و ئیمزای بكات، هه‌ر حزبێك بیه‌وێت له هاوپه‌یمانییه‌ك جیابێته‌وه پێویسته له‌و ماوه‌یه‌ی دیاریكراوه جیابوونه‌وه‌ی خۆی به‌فه‌رمی تۆماربكات، به‌ڵام دوای ئه‌و ماوه‌یه رێگه‌ی پێ‌نادرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP