نازم شه‌بلی ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به رۆژنامه‌ی "سه‌باح"ی راگه‌یاندووه، حكومه‌تی فیدراڵی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی به شێوه‌ی پێشینه ده‌دا و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، چونكه كێشه‌كه تا ئێستا له ریشه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به تایبه‌ت كه هه‌رێمی كوردستان هیچ بڕه پاره‌یه‌كی له داهاتی نه‌وت و ده‌روازه‌كان راده‌ستی عیراق نه‌كردووه.
وتیشی، به‌پێی یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٣، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان داهاتی هه‌نارده‌ی ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و داهاته‌كانی دیكه راده‌ستی عیراق بكات، به‌ڵام ئه‌وه رووینه‌داوه، بۆیه حكومه‌تی عیراق به‌شێوه‌ی قه‌رز مووچه‌ی هه‌رێمی ده‌نارد.
نازم شه‌بلی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دۆسییه و پرسیاره‌كه گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كێن؟ ئایا ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ فه‌رمانبه‌رانه؟ چونكه ناڕوونی له زانیارییه‌كان هه‌یه و گومان دروست ده‌كات و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رجی به‌كاربردن زیاد ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژماره‌كان راسته‌قینه بن ئه‌وا ئه‌ركی حكومه‌ته مووچه دابین بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP