بڕیاری تۆمارکردنی ناوی ئاوارە وه‌ك دانیشتووی كه‌ركوك راگیرا

کوردستان
19:19 - 2024-03-11

رێبوار ته‌ها سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا راگه‌یاند، تۆمارکردنی ناوی ئاوارەو ئەو هاووڵاتیانەی لەناوچەکانی دیکەی عێراقەوە هاتوونەتە شاری کەرکوک وەک دانیشتووی کەرکوک لەفەرمانگە فەرمییەکان، پاش پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وەزیری کۆچ و کۆچبەران و پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک ئەو بڕیارە راگیراوەو کاری پێناکرێت.

ده‌قی ره‌ه‌نكردنه‌وه‌كه‌ی سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە

 روونکردنەوە..

سەبارەت بە هەواڵی تۆمارکردنی ناوی ئاوارەو ئەو هاووڵاتیانەی لەناوچەکانی دیکەی عێراقەوە هاتوونەتە شاری کەرکوک وەک دانیشتووی کەرکوک لەفەرمانگە فەرمییەکان، بۆ هەموو لایەکی روون دەکەینەوە کە پاش پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەڕێزان خاتوو ئیڤان فایەق جابرو، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و راکان جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک ئەو بڕیارە راگیراوەو کاری پێناکرێت.

هەروەها لێرەشەوە ئەوە بە هەموو لایەک رادەگەیەنین، کە بڕیاری لەو جۆرە پێویستە بە راوێژو گفتوگۆ و بەپێی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان بێت، ئەگەر نا بە دڵنیاییەوە بە هیچ جۆرێک کاری پێناکرێت و نا یاسایی و نا دەستوورییە.

هاوپێج نووسراوی راگرتنی بڕیارەکە:

رێبوار تەها
سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP