به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك كۆبووه‌وه‌

کوردستان
21:45 - 2024-03-12

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووه‌وه‌ و چه‌ند پرسێكی گرنگی تاوتوێكرد كه‌ پرسی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ گرنگترین پرسه‌كان بوو.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌ سه‌رپه‌رشتی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی كۆبووه‌وه‌و چه‌ند پرسێكی گرنگی تاوتوێكرد، كه‌ له‌ سه‌ره‌كیترین ته‌وه‌ره‌كان پرسی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان بوو
 باسی له‌وه‌شكرد: كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردن و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاره‌ رۆژی هه‌ینی 15ی ئه‌م مانگه‌، جارێكی دیكه‌ مه‌كته‌بی سیاسی كۆ ببێته‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP