حكومه‌تی هه‌رێم بیر له‌ لێبڕینی به‌شێك له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌

ئابوری
21:10 - 2024-03-16

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، یه‌كێك له‌سیناریۆكانی به‌رده‌ست حكومه‌تی هه‌رێم بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دابه‌شنه‌كردنی موچه‌، لێبڕینی به‌شێكه‌ له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌كان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم سێ سیناریۆی بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی دوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان باسكردوه‌،
یه‌كه‌م: چاوه‌ڕێی ده‌ره‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی هه‌رێم بن بۆ به‌غداو كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق‌و سه‌رۆكی دادگای فیدراڵیی عێراق كه‌ تیایدا وه‌زیری دارایی هه‌رێم داوا له‌به‌غدا ده‌كات پاره‌ی زیاتر بۆ هه‌رێم بنێردرێت.
دوه‌م: لێبڕینی به‌شێك له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌و ئه‌وه‌ی ساڵانی ڕابردوو به‌پاشه‌كه‌وت ناسرابوو، لێبڕینه‌كه‌ش بخرێته‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق‌و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌ بڕاوه‌ بكرێته‌ پابه‌ندیی له‌سه‌ر به‌غدا.
سێیه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕێی كۆكردنه‌وه‌ی زیاتری داهاتی ناوخۆ بێت تا ئه‌وكاته‌ی كورتهێنانه‌كه‌ پڕده‌بێته‌وه‌ كه‌ كورتهێنانه‌كه‌ زیاتر له‌ 300 ملیار دیناره‌.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP