تۆنی كرۆس باری لاری ئه‌ڵمانیا راست ده‌كاته‌وه ؟
ئاكۆ بیبانی
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا هانا ده‌بات بۆ تۆنی كرۆسی ئه‌ندازیاری هێڵی ناوه‌ند تاكو له یارییه‌كانی یۆرۆی 2024 به‌شداری بكات و سه‌ركردایه‌تی هێڵی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵبژارده‌كه بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆ بۆ مانشافته‌كان، كه له ئێستادا به دۆخێكی قورس و ناجێگیردا تێپه‌ڕده‌بن ، به‌ر له 3 ساڵه تۆنی كرۆس بڕیاری دا چیتر یاری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام نه‌دات به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه رێگر له‌وه‌ی تۆنی له ئاسته به‌رز و سه‌رنج راكێشه‌كه‌ی به‌رده‌وام نه‌بێت ، تۆنی كرۆس له ریزه‌كانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید یه‌كێكه له كاریگه‌رترین ئه‌ستێره‌كانی ئه‌و یانه‌یه و له كۆتایی ئه‌م وه‌زره‌شدا بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌ڵای مێره‌نگی كۆتایی پێ دێت ، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داوای ناگلیسمانی راهێنه‌ر و یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا جارێكی دیكه تۆنی گه‌ڕایه‌وه بۆ یارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ، ئه‌مڕۆش له‌یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیدا له مه‌شق و راهێنانه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ دوو یارییه دۆستانه‌كه‌ی مانشافت به‌رامبه‌ر به فه‌ڕه‌نسا و هۆڵه‌ندا له‌لایه‌ن هانده‌رانه‌وه به تامه‌زرۆییه‌وه پێشوازی لێكرا و هه‌موان چاوه‌ڕوانی واژۆی تۆنی كرۆس بوون ، ناگلیسمانی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ش باسی له ئاست به‌رزی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد زۆر دڵخۆشم كه سه‌ركه‌وتوو بوین له‌وه‌ی جارێكی دیكه تۆنی درێسی مه‌كینه ئه‌ڵمانیه‌كان بپۆشێته‌وه ، دڵنیام له داهاتوو كاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر ئاست و ئه‌نجامه‌كان دروست ده‌كات ، تۆنی كرۆسی ته‌مه‌ن 34 ساڵان خاوه‌نی 106 یاری نێوده‌وڵه‌تیه‌و له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی جامی جیهانی 2014ی بردۆته‌وه .
بڕیاره وڵاتی ئه‌ڵمانیا میوانداری یارییه‌كانی یۆرۆی 2024 بكات ، هه‌ربۆیه له ئێستاوه ئه‌ڵمانیا پلان داده‌نێت له پێناو ئه‌وه‌ی نازناوه‌كه له وڵاته‌كه‌ی ده‌رنه‌چێت كه ململانێكانی له 14 ی مانگی 6 ده‌ستپێده‌كات و له 14 ی مانگی حه‌وت كۆتایی پێ دێت كه ئه‌مه‌ش جاری سێیه‌مه له مێژوودا وڵاتی ئه‌ڵمانیا ئامێزبكاته‌وه بۆ یارییه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP