خۆری تیبۆ كۆرتوا بەرەو ئاوابوون دەچێت

وەرزش
11:51 - 2024-03-20

ھەمووان دڵشاد بوون و دەیانگووت , جارێكی دیكە قەڵاكەی بێرنابیۆ دەرگایەكی.پۆڵاینی بۆ وەستێندراوە و ئەمجارە چیدی ناكەوێ , بەڵام ئەسەف پێكان قینی تۆپی پێیە و دووژمنی شابەری یاریزانانە ئەوەتا جارێكی دیكە تیبۆ كۆرتوای بەلژیكی و ئەستێرە و گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدرید پێكانەكەی سەری ھەڵداوەتەوە و پێدەچێت 2 مانگ و نیو یاخود زیاتر لەیاریگاكان داببڕێ ئەمەش سەرەڕای ئەوەی لەسەرەتای وەرزەوە بەھۆی توشبوونی بەپێكانی بەستری ئەژنۆ , كۆرتوا دابڕا لەیاریگاكان و بۆ چارەسەری ئەو دۆخە فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆك بەرەو لەندەن گەشتی كرد و كیپای گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی لەگەڵ خۆیدا ھێنایەوە بەڵام كیپاش پێكانی توشھات و ئەوەی مایەوە لونینی ئۆكرانیە كە ئێستا گۆڵپارێزی ژمارە یەكی یانەی شاھانەیە.. لەو مەودایەدا تیبۆ كۆرتوا بەردەوام لەبەلژیكا و مەدرید لەھەوڵی چاكبوونەوە و وەرگرتنی چارەسەری پزیشكیدا بوو , تاكوو ئەوەی چەند ڕۆژێك لەمەوبەر مارتین گابرێیلی پزیشكی گۆڵپارێزی یانەی شاھانە بەكۆرتوای گوت دەستپێبكەوە ئێستا تۆ باشیت! كۆرتوا دەستی كردەوە و بەڕاھێنانەكان و زۆر دڵخۆش بوو وێنە نوێیەكانی میدیا و ڕۆژنامەكانی قۆرخ كرد بەڵام ھێندەی نەبرد ئازارێك لەئەرنۆیدا جڵەوی گزت و كۆرتوای بەچاوی پڕ گریانەوە بردە دەرەوەی یاریگای مەشق و ڕاھێنان.. ھەربۆیە تیبۆ ویستی غەمی دڵی بۆ میدیاكان باس بكات و گوتی: من نازانم بۆچی بارودۆخی من بەو جۆرەیە بەڵام بەڕاستی داوای لێخۆشبون لەھاندەرانی مێرانگی دەكەم و بەڕێژەیەكی زۆریش بیری تۆڕی گۆڵی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەكەم تەنانەت ھەندێك جار دەڕۆم و لەپەنای شیشی گۆڵەكەدا دادەنیشم و بیر لەسەردەمی زێڕینی خۆم دەكەمەوە لەنێو ئەو ھەموو ئازارەشدا بەخۆم دەڵێم تۆ جەنگاوەری مەدریدیت مەڕوخێ و بگەڕێەوە... تیبۆ كۆرتوای بەلجیكی ساڵی 2018 بەگوژمەی 35 ملیۆن یۆرۆ لەیانەی چێڵسی ئینگلیزیەوە ڕوویكردە یانەی ڕیاڵ مەدرید و تاكوو ئێستا 166 یاری لەگەڵ جەنگاوەرانی مێرانگی ئەنجامداوە و ھەمیشە بەگۆڵپارێزی سەرەكی و تۆڕ پارێز و خۆشەویستی شاھانەییەكان ھەژمار كراوە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP