ریاڵ مەدرید لە یەك كاتتدا، هەوڵ بۆ دوو یاریزانی بەهرەمەند و لاو دەدات

وەرزش
13:21 - 2024-03-20

زۆرینە خەون بە پەیوەندی كردنی ریاڵ مەدریدەوە دەبینن، هەموان ویستی پۆشینی بەرگری مێرانگیان هەیە، دەیانەوێت ببن بە كوڕی ماڵی شاهانە، تا لەو یانەیەوە بونی خۆیان بسەلمێنن و نازناوە بە كۆمەڵ و تاكە كەسیەكان بچننەوە، لە ئێستادا ناوی چەندین یاریزان بە پەیوەندیكردن بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بەستراوەتەوە، یەكێك لەو یاریزانانەش كیلیان ئێمباپێی فەرەنسیە، نوێترین زانیاریەكانیش سەبارەت بە پەیوەندیكردنی ئاسكە ڕەشەكەی فەرەنساوە، لێدوانێكی دانی كارفاخاڵی كاپیتانی یانەكەیە، كە دەڵێت: ریاڵ مەدرید یانەیەكی گەورەیە، هەموان خەون بە پەیوەندیكردنی ئەو یانەیەوە دەبینن، وە بۆ چونی منیش وایە، ئێمباپێ دەبێتە یەكێك لە ئەندامانی خێزانی قەڵای سپی.
پێگەی هەواڵی تی وای سی ئەرژەنتینی هەواڵێكی بڵاوكردۆتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە كردوە: كەوا ئالیخاندرۆ گارناچۆی یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتد، خەون بە پەیوەندیكردن بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە دەبینێت و دەیەوێت لە ڕێی بەڕێوەبەری كارەكانیەوە، هەوڵ بۆ قایلركردنی بەرپرسانی هەردوو یانەی مان یونایتد و ریاڵ مەدرید بدات.
فلۆرێنیتۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید، لە ماوەكانی ڕابردوودا چەند جارێك، سەرسامی خۆی بۆ ئاستی گارناچۆی تەمەن 19 ساڵان دەربڕیوە و بە گەوهەرێكی بەنرخی زانیوە، پێی وابوە ئەو یاریزانە لاوە، ستایلی یاریكردنی لەگەڵ یانەكەیدا دەگونجێت، بۆیە ئەم وتانەی سەرۆكەكەی مێرەنگی، وای لە شارەزایان و چاودێرانی تۆپی پێ كردوە، بۆچونەكانیان بۆ ئەوە بچێت، كە گارناچۆ لەم هاوینەدا پەیوەندی بە ڕیزەكانی مێرەنگیەوە دەكات.
چەند سەرچاوەیەكی هەواڵی ئاشكرایانكردوە، پێرێز و ئیدارەكەی، دەیانەوێت یاریی نێوان یانەكەیان بەرامبەر بە مانچێستەر سیتی بقۆزنەوە و بیكەن بە دەرفەتێك، تا گفتوگۆ لەگەڵ یاریزانەكە یاخود بەڕێوەبەری كارەكانی ئەنجام بدەن، لە ئەگەری قایلی بونی هەردوولا، ئەوا دەست بە گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی شەیتانە سورەكان دەكرێت.

 

ئامادەكردن و نوسینی – هەڵوێست زوهێر 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP