كحول و یانه شه‌وانه‌كان و كچانی ئه‌وروپا مۆته‌كه‌ی به‌رازیلن
ئاكۆ بیبانی
یاریزانه گه‌وره‌كان و ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كان له‌كاتێكدا له نه‌هامه‌تی و قورسایی ژیان و جه‌نجاڵی ووڵاتی به‌رازیل ڕزگاریان ده‌بێت و پێ ده‌نێنه ئه‌ورووپاوه ، ئیدی دونیایه‌كی جیاواز و به‌هه‌شت ئاسا چاوه‌روانیان ده‌كات و ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كانیش هه‌رزوو شاگه‌شكه ده‌بن و ده‌كه‌ونه داوی یانه شه‌وانه‌كان و كچه ناسك و نازداره‌كانی ئه‌وروپا، هێدی هێدی ئامانجه گه‌وره‌كه‌یان له‌بیرده‌چێته‌وه كه گه‌شه‌پێدانه به توانای جه‌سته‌یی خۆیان و چنینه‌وه‌ی ناوناوه‌كانه، به پێچه‌وانه‌وه به‌جۆرێك ئاستیان داده‌به‌زێت مایه‌ی شه‌رم و ئابڕوچونه، كه‌مێك نه‌بێت له‌ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كان زۆریان ده‌كه‌ونه داوی تاوانه سیكسییه‌كان له كاتێكدا مه‌ستی مه‌یخواردنه‌وه‌ن.
له‌نوێترین رووداویشدا به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیكردنی به‌كۆمه‌ڵی ژنان و به‌شداربوون له‌تاوانه‌كانی باندی له‌شفرۆشی، دادگای گشتی وڵاتی به‌ڕازیل به هاوبه‌شی دادگای گشتی وڵاتی ئیتاڵیا لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕۆبینهۆی به‌ڕازیلی ئه‌نجامداو ئه‌ستێره‌كه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلیان به‌زیندانی كردن بۆ ماوه‌ی 9 ساڵ سزادا.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستاش به تێوه‌گلان له‌هه‌مان كه‌یس ، دانی ئه‌لفێشی به‌رازیلی و ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی بارسیلۆنه به‌شه‌ش ساڵ زیندانی كرا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی خراپی ده‌رونی لای ئه‌و ئه‌فسانه به‌رازیلییه دروست كرد و له نێو زیندان له دۆخێكی خراپ‌دا بوو، دواجار و ئه‌مرۆ له لایه‌ن دادگای به‌رازیله‌وه دانی ئه‌لفێش به كه‌فاله‌تی یه‌ك ملیۆن یۆرۆی باوكی نه‌یمار له زیندان ڕزگاركرا.
نه‌یمار داسیلڤا یه‌كێكی دیكه‌یه له ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كان كه‌له‌سه‌ره‌تای هاتنی بۆ ئه‌وروپا و تێكه‌ڵاو بوون به دونیا جیاواز و شاهانه‌ییه‌كان و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان و دیل بوونی به خواردنه‌وه كحولییه‌كان، ڕووبه‌رووی چه‌ندین تۆمه‌تی سێكسی و په‌لاماردانی كچان له یانه شه‌وانه‌كان بوه‌وه .
یانه شه‌وانه‌كان و خواردنه‌وه كحولییه‌كان و كچانی ئه‌وروپا بوونه به مۆته‌كه بۆ یاریزانان و ئه‌ستێره گه‌وره‌كانی تۆپی پێی به‌رازیل و هه‌ر جاره‌و یه‌كێكیان كه‌له‌بچه‌ی له‌ده‌ستده‌كرێت و له سوچی زیندان قایم ده‌كرێت و كۆتایی به ژیانی وه‌رزشیان ده‌هێنرێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP