ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌نگدانی له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ دواخست

جیهان
11:43 - 2024-03-23

ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌نگدانی له‌سه‌ر ده‌قی بڕیاری داواكردن بۆ ئاگربه‌ست له‌غه‌ززه‌ له‌بری ڕۆژی شه‌ممه‌ دواخستووه‌ بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه‌، دوای ئه‌وه‌ی ره‌شنووسی بڕیارێكی جیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پێشكه‌شكراو ڕوسیاو چین ڤیتۆیان له‌سه‌ركرد. 
ئه‌مریكا كه‌هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی ئیسرائیل و لایه‌نگری سه‌ربازییه‌، بڕیارنامه‌یه‌كی خستبووه‌ڕوو كه‌ئاماژه‌ی به‌پێویستیی ئاگربه‌ستی ده‌ستبه‌جێ و به‌رده‌وام و سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و هێرشه‌ی حه‌ماس له‌ 7ی  تشرینی یه‌كه‌می 2023 كردبوو.
دوێنێ، ڕوسیاو چین ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆی خۆیان له‌دژی بڕیارنامه‌كه‌ به‌كارهێنا.
سه‌رچاوه‌ دیپلۆماسییه‌كان ڕایانگه‌یاند، بڕیاربوو ڕۆژی شه‌ممه‌ ده‌قی نوێی ئاگربه‌سته‌كه‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌، به‌ڵام دواخرا بۆئه‌وه‌ی ڕێگه‌بدرێت گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر ڕه‌شنووسه‌كه‌ بكرێت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە