پرتوگالیه‌كان به‌ره‌و پێشچونێكی زۆریان به‌خۆوه بینیوه, دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه له مۆندیالی 2022 له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب دووچاری شكست هات, ئیداره‌ی هه‌ڵبژارده‌كه نوێ گه‌ریان راگه‌یاند و له‌یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا فێرناندۆ سانتۆسی راهێنه‌ری له ئه‌ركی مه‌شق پێ كردنی وڵاته‌كه‌یان دوور خسته‌وه و هه‌روه‌ها رۆبێرتۆ مارتینێزی به راهێنه‌ری هه‌ڵبژاده‌كه ده‌ست نیشان كرد, له یه‌كه‌م تاقی كردنه‌وه‌ی خۆشی‌دا رۆبێرتۆ مارتیننێز توانیوێتی به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه به‌ره‌و پێشتر ببات و كۆمه‌ڵێك ئه‌نجامی گه‌وره‌ی بۆ كورانی پرتوگال ده‌سته‌به‌ربكات, كه له گرنگترینیشیان بریتین له سه‌ركه‌وتن بۆ یۆرۆی 2024 به‌یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه و هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتن له سه‌رجه‌م یارییی كۆمه‌ڵه‌كانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2024, هه‌ر له دوای دوای ده‌ست به‌كار بوونیشی هێڵی هێرشبه‌ری تیمه‌كه توانیویانه 41 گۆڵ تۆمار بكه‌ن, هه‌روه‌ها ئاستی به‌رگریكارانیش له ئاستێكی باڵا دایه و به‌شێوه‌یه‌ك له 9 یاریدا تۆری گۆڵی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان به خاوێنی هێشتۆته‌وه, ئه‌مه‌ش ئه‌نجامێكی سه‌ر سور هێنه‌ره و چاوه‌روان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال بگات به‌لوتكه‌ی ئاستی خۆی, له ئێستاشدا راهێنه‌ره‌كه له‌به‌رنامه‌ی دایه له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی ببنه پاڵه‌وانی یۆرۆی 2024 و یه‌كه‌م نازناو ێشكه‌شی وڵاته‌كه‌ی بكات, له مێژووی خۆشی‌دا هه‌ڵبژارده‌ی رتوگال به ته‌نها یه‌ك جار توانیویانه ببنه پاڵه‌وانی یۆرۆی 2016 دوای ئه‌وه‌ی توانیان به‌ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌ڵام شكست به‌كه‌ڵه‌شێره‌كانی فه‌ره‌نسا بێنن, له ئێستاشدا پێك هاته‌ی وڵاته‌كه چه‌ندین یاریزانی ئاست به‌رز و ناوازه‌ی له خۆ گرتوه و له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵكاری مێژووی تیپه‌كه سه‌ركردایه‌تی هێڵی هێرشبه‌ری سوور پۆشه‌كانی پرتوگال ده‌كات, سه‌ره‌ڕای هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نیشی به‌ڵام ئه‌ستێره‌كه له لایه‌ن رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنه‌ره‌وه گرنگیه‌كی زۆر به تواناكانی رۆناڵدۆ ده‌درێت و به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی له پێك هاته‌ی وڵاته‌كه‌ی پشتی پێ ده‌به‌ستێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP