پیلینگهام چی به ڤینیسۆس جۆنیۆر ووت ؟
جۆد پیلنگهامی ئینگلیزی و یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له ترسی پێكان ، گاڵته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ڤیسنیسۆس جۆنیۆری هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و هاوڕێی ده‌كات به‌ر له یارییه دۆستانه‌كه‌ی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را و به‌رازیل كه به گۆلێكی ئیندریكی 17 ساڵان به‌سودی سیلیساو یه‌كلای بوه‌وه ، به‌ر له یارییه‌كه جۆد پیلنگهام به فینیسۆس جۆنیۆر ده‌لێت : تێكه‌ڵم مه‌به وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌مه‌شق و راهێنانه‌كانی ریاڵ مه‌درید ئه‌نجامی ده‌ده‌یت و نزیكم ده‌بیته‌وه ، له‌به‌رامبه‌ردا ڤینی خۆی پێ ناگیرێت و ناتوانێت پێكه‌نینه‌كانی له كامێرا بشارێته‌وه ، هه‌میشه له راهێنانه‌كاندا ڤینی به توندی ده‌رده‌كه‌وێت توشی پێكدادانی زاره‌كی ده‌بێت .
هه‌ردوو ئه‌ستێره‌كه‌ی ریاڵ مه‌درید خاوه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزن و هاوكارییه‌كی زۆر باشی یه‌كترن له نێو یاریگا .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP