به‌هره‌مه‌ند و جێنشینی دیارده له‌ڕێگایه
ئاكۆ بیبانی
به‌هره‌مه‌ندێكی تۆپی پێ له وڵاتی به‌رازیل له‌دایك بووه ، شه‌وی رابردووش زۆر به‌گه‌وره‌یی خۆی پیشانی جیهانی تۆپی پێ دا و له یادی 30 ساڵه‌ی ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م یاری رۆنالدۆی دیارده بۆ هه‌ڵبژارده‌ی نشتیمانی ووڵاته‌كه‌ی ئه‌ویش له‌و رۆژه‌دا به‌رامبه‌ر به ئینگلته‌را ده‌ركه‌وت و به ته‌مه‌نێكی زۆر كه‌مه‌وه وه‌ك یاریزانێكی كاریگه‌ر و داهاتووی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی خۆی نمایش كرد و یه‌كه‌م گۆڵی خۆی به‌درێسی سیلسیاو نه‌خشاند ، ئه‌و یاریزانه‌ش بێگومان ( ئه‌ندریك فلیپی دی سۆزای ) به‌رازیلیه ، ئه‌و به‌هره‌مه‌نده‌ی تۆپی پێ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید واژۆكردوه‌و هاوینی داهاتوو درێسی قه‌ڵای سپی ده‌پۆشێت، ئه‌ندریكی 17 ساڵان خاوه‌ن خێراییه‌كی زۆر و جوڵه‌ی سه‌رنج راكێش و بڕینی ناوازیه ، یه‌كێكه له داهاتووه‌كانی تۆپی پێ له‌و وڵاته .
له یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را و به‌رازیل ئه‌ندریك به شێوه‌ی یه‌ده‌ك یاری كرد و دوای هاتنه نێو یاریگاوه هه‌رزوو گۆلێكی به‌سودی هه‌ڵبژاده‌كه‌ی تۆماركرد ، به‌و گۆڵه‌ش بووه یه‌كه‌مین یاریزان له دوای رۆناڵدۆی دیارده‌وه له ته‌مه‌نی 17 ساڵی گۆڵ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی سامبا تۆماربكات .
ئه‌ندریك ده‌رباره‌ی یه‌كه‌م گۆڵی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را كه هاوكات یه‌كه‌مین گۆڵی ئه‌و به‌هره‌مه‌نده‌ی تۆپی پێیه بۆ تیپی یه‌كه‌می نشتیمانی وڵاته‌كه‌ی به جۆرێك دڵخۆشه كه باوه‌ڕپێنه‌كراوه ، ئه‌ندریك له دیداێكدا له‌گه‌ڵ ماركای ئیسپانی ئه‌نجامی داوه ده‌لێت : تۆماركردنی ئه‌و گۆڵه زۆر دڵخۆشی كردم تاكو ئێستاش هه‌ر بیر له‌و یارییه ده‌كه‌مه‌وه ، زۆر بێ تاقه‌ت ده‌بم و هه‌ست به ئازار ده‌كه‌م كاتێك له كۆتاییه‌كان ده‌رفه‌تێكم بۆ دروست بوو نه‌متوانی گۆڵی دووه‌م تۆماربكه‌م ، به‌ڵام هه‌ر كه بیر له‌و گۆڵه ده‌كه‌مه‌وه هه‌موو شتێك له یاد ده‌كه‌م .
ده‌رباره‌ی هاوشێوه‌كردن و به‌راوردكردنی به رۆنالدۆی دیارده ، ئه‌ندریك ده‌لێت زۆر سودم له تواناكانی ئه‌و ئه‌ستێره گه‌وره‌یه‌ی وڵاته‌كه‌م وه‌رگرتوه و هه‌میشه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م و شتی لێوه فێرده‌بم .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP