هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق بۆ ئه‌مریكا زیادیكردووه‌

ئابوری
22:59 - 2024-03-24

فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا له‌ هه‌شت وڵاته‌وه‌ رۆژانه‌ پێنج ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی هاورده‌كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ 252هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا، كه‌ پێشتر 93 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بووه‌.

ده‌شڵێت،  ئه‌مریكا له‌ كه‌نه‌داوه‌وه‌  زۆرترین بڕی نه‌وتی هاورده‌ كردووه‌ كه‌ رۆژانه‌ سێ ملیۆن و 735 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بووه‌ و له‌ناو وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كانیش زۆرترین نه‌وت له‌ سعودیه‌ هاورده‌كراوه‌ كه‌ 254هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو بووه‌. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP