یانەی ئیتیحادی سعوودی بۆندێكی خەیاڵی بەموچەی ساڵانەی 100 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی رۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی پۆلەندی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا كرد بەڵام ئەوەی جێگای سەرسورمان بوو ئەوەبوو كە ئەستێرەكەی بلوگرانا بۆندەكەی ڕەتكردەوە , ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك لەیانەی بارسێلۆنا بڵاویكردۆتەوە كە سعوودیەكان دەست لەخەونی گەورە هەڵناگرن و لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا بۆندێكیان بەگومەی 100 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی لیڤای هێرشبەر كرد بەڵام هەر زوو ئەستێرە پۆڵەندیەكە وڵامی دایەوە و پێیانی ڕاگەیاند ئەگەر چەند زیاتری بكەن ئەوا ڕازی نابێت و دەیەوێت لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بەردەوام بێت , دەربارەی پێگەی داهاتووی لیڤاندۆڤیسكی ڕۆژنامەكە وتیشی : لیڤا ئامادەی ئەوەنیە هاوشێوەی ئەستێرەكانی دیكەی تۆپی پێ لەتەمەنی پیشەگەریدا ڕووبكاتە خولی سعوودی و دەیەوێت دوا ساڵەكانی ژیانی وەرزش خۆی لە ئەوروپا بەسەر ببات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP