راوێژكارێكی سودانی: نرخی دۆلار زیاتر داده‌به‌زێت

ئابوری
11:40 - 2024-03-29

راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێشبینی ده‌كات به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر دیناری عیراقی ڕوو له‌ دابه‌زینی زیاتر بكات.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ نرخی دۆلار له‌ بازاره‌كان له‌ دابه‌زین به‌رده‌وامه‌و، فادی ئه‌لشه‌مه‌ری، ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، له‌باره‌ی جێگیربوونی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار زانیاریی نوێ ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت، نرخی دۆلار زیاتر داده‌به‌زێت، به‌گوێره‌ی خواست و خستنه‌ڕووی بازاڕ.
وتیشی، له‌ئێستادا 70%ی بازرگانانی عیراق مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سه‌كۆی ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا پێشتر ته‌نها 10% بوو.
پێشتریش مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندبوو: هه‌ركاتێك بازاری ره‌سمی دراو گه‌یشته‌ ئه‌و ئاسته‌ی داواكارییه‌كانی بازرگانی ده‌ركی عیراق دابین بكات، نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌ ناوخۆییه‌كانیش هاوتای نرخی ره‌سمی ده‌بێته‌وه‌. 



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP