دادگای فیدراڵی پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی دواخست

عێراق
21:16 - 2024-03-31

دادگای فیدراڵی دانیشتنی ئه‌مڕۆی كه‌ تایبه‌تبوو به‌دۆسییه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی هه‌رێم بۆ زێدی خۆیان و كێشه‌ی زه‌وی و زاره‌ كشتوكاڵییه‌كانی كه‌ركوك و ده‌ورووبه‌ری بۆ ڕۆژی 24-4-2024 دواخست.

دیلان غه‌فور ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فڕاكسیۆنی یه‌كێتی ڕاگه‌یاند: سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی بڕیاریدا سكاڵای وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق له‌باره‌ی ڕێگریی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان له‌هه‌رێم بۆ زێدی خۆیان و سكاڵایه‌كی دیكه‌ كه‌ تایبه‌ت بوو به‌كێشه‌ی زه‌وی و زاری پارێزگای كه‌ركوك بۆ ڕۆژی 24-4-2024 دوابخات.

له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی دادگای فیدراڵیدا بڕیاربوو سكاڵاكه‌ی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق، كه‌ له‌سه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان تۆماریكردبوو بڕیاری لێبدرێت تاوه‌كو سكاڵا له‌سه‌ركراوه‌كان پابه‌ندبكات به‌جێبه‌جێكردنی بڕ‌یاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بۆ گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و داخستنی كه‌مپه‌كانیان له‌هه‌رێم، به‌ڵام سه‌رۆكی دادگاكه‌ دانیشتنه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ بۆ 25 ڕۆژی داهاتوو دواخست.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP