لاوتارۆ مارتینێز لەلایەن یانەیەكی ئینگلیزیەوە كراوەتە ئامانج

وەرزش
12:20 - 2024-04-01

پاش پێشكەشكردنی ئەو ئاست و توانا بێ هاوتایەی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی و هەڵبژاردەی ئەرژەنتین پێشكەشی كردووە, لەئێستادا  لاوتارۆ مارتینێزی ئەرژەنتینی بووەتە جێی سەرنجی تیپە گەورەكانی ئەوڕوپا و لەلایەن چەند یانەیەكی ئینگلیزی و ئیسپانیەوە گرنگی پێدەدرێ  , لەنوێترین باس و خواستیشدا یانەی لیڤەرپووڵی ئینگڵیزی لەسەر داوای یۆرگن كلۆبی ڕاهێنەر , لاوتارۆی هێرشبەریان كردۆتە ئامانج و دەیانەوێت بیكەن جەنگاوەری نوێی یانەی ڕێدز  , لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی بڵاویكردۆتەوە سەرۆكایەتی یانەی لیڤەرپووڵ لەسەر داوای ڕاهێنەری یانەكەیان دەستەیەك لە ئەندامانی كارگێڕی تیپەكەیان ڕاسپاردووە تاكوو سەردانی ئیتاڵیا بكەن و لەگەڵ لاوتارۆ مارتینێزی ئەستێرە كۆببنەوە و ڕەزامەندی خودی یاریزانەكە وەربگرن , ئەمەش لەكاتێكدا بۆندی ناوبراو  لەگەڵ یانەی نێراتزۆری دوو وەرزی ماوە و ئیدارەی یانەی ئینتەرمیلان بەنیازن بۆندەكەی نوێ بكەنەوە بەهۆی ئەوەی لاوتارۆ مارتینێز لەم وەرزەدا لەگەڵ شین پۆشانی میلان 23 گۆڵی تۆماركردووە و پێشەنگی گۆڵكارانی خولی ئیتاڵی داگیر كردووە


 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP