ئێسکە بەبەردبووەکە ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ مۆزەخانەی گەرمیان

کوردستان
21:14 - 2024-04-01

 بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان رایگه‌یاند، هەرچەند لە سەرەتای دەرکەوتنی ئێسکەکە جۆرێک لە هەڵە تێگەیشتن هەبووە لە دەرهێنانی ئێسکەکە و کارکردن لە شوێنەکە، نزیکانەش  لیژنەیەکی هاوبەش  پێکدەهێنرێت بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر ئێسکە بە بەردبووەکە .

 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌:" ئەمڕۆ وەکو لیژنەیەک بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری شوێنەوارو کەلەپوری گەرمیان ، سەردانی زانکۆی سلێمانی - کۆلێژی زانست - بەشی جیۆلۆجی و بەشی بایۆلۆجی ـ یان کردووه‌، بۆ گفتۆگۆکردن و لێکتێگەیشتنێک دەربارەی ئێسکە بەبەردبووەکە، دواتر گەڕاندنەوەی بۆ مۆزەخانەی شارستانی گەرمیان"

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌:" کە بە خۆشحاڵیەوە پێشوازییان لێکردوون و هاوکارییان کردوون لە گەڕاندنەوەی ( ئێسکە بەبەردبووەکە )"
باسی له‌وه‌شكردووه‌:"هەرچەند لە سەرەتای دەرکەوتنی ئێسکەکە جۆرێک لە هەڵە تێگەیشتن هەبووە لە دەرهێنانی ئێسکەکە و کارکردن لە شوێنەکە، بەڵام لە سۆنگەی خەمخۆرییان بۆ پاراستنی  ئێسکەکە و بەها مێژوویەکی بەو پەڕی ئامانەتەوە پارێزگاریان لێکردوەو پاراستویانە ، وەهەروەها بەم نزیکانەش  لیژنەیەکی هاوبەش  پێکدەهێنرێت بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر ئێسکە بە بەردبووەکە "

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیانده‌ڵێت:" لە ئێستادا ئێسکەکە پێوستی بە چاککردنەوەی پارچەکانی هەیەو دوای چاککردنەوە و بەهێزکردنی پارچەکانی  شوێنێک بۆ نمایشکردنی دابین دەکرێت لەناو مۆزەخانەی گەرمیان بۆ ئەوەی هاوڵاتیان و گەشتیاران لە نزیکەوە بیبینن" . 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP