جومانە غەلای: زیاتر لە 800 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کاندید کردووە

کوردستان
17:46 - 2024-04-03


وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند " زیاتر لە 800 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کاندید کردووەو رێکارەکانی دیاریکردنی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدانیشی پەسەند کرد".

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق راگەیاند:"زیاتر لە 800 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کاندید کردووە و بۆ وردبینیکردنی ناوەکانیشیان، ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت، بۆ مەبەستی لێکۆڵینەوە لە شیاو بوونیان".

" بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەکی باڵا لە کۆمسیۆن پێکهێنراوە بۆ دیارییکردنی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان و لیژنەکە مەرجەکانی دانانی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دیارییکردووە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگە و دەرچووانی پەیمانگە دەگرێتەوە، کە دەبنە چاودێری سەر سندوقەکان".

ئاماژەی بەوەشکرد:" خوازیارانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین، کەلە رێگەی لینکێکەوە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڵاودەکرێتەوە، داواکارییەکانیان پێشکەشبکەن".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP