توركیا ئۆتۆمبیلێكی دیكه‌ی له‌ رۆژئاوا بۆردومانكرد

کوردستان
18:58 - 2024-04-03


سوپای توركیا به‌ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیكرده‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلێکی له‌ ناوەندی شاری کۆبانێ ، به‌ڵام تائێستا زانیاری سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

 ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوزی نزیك له‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی(هه‌سه‌ده‌) بڵاویكرده‌وه‌، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە ناوەندی شاری کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرد.

هاوار نیوز ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌:" تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شەهید و برینداری هێرشەکەوە بەردەست نییە".

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا سوپای توركیا له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا هێرشه‌كانی به‌ درۆن له‌ رۆژئاواو باشوری كوردستان چڕكردووه‌ته‌وه‌. 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP