هۆشداری ده‌درێت لە ئەگەری روودانی بومەلەرزەیەکی بەهێز له‌ عێراق

عێراق
10:10 - 2024-04-04

واسق عەبدولنەبی، شارەزای بومەلەرزەزانی عێراقی، هۆشداریی دا لە ئەگەری روودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لەسەر سنووری ئێران.

عەبدولنەبی وتی، "جوڵەی بومەلەرزەزانی ئێران و تورکیا بە ئاسایی دادەنرێت و نیگەرانی لێ ناکەوێتەوە، بەو پێیەی ئەو دوو وڵاتە هەر 10 ساڵ جارێک بوومەلەرزەی بەهێز لێیان رووده‌دات و 100 ساڵ جارێکیش به‌شێكیان روودەدەن".
روونیشیکردەوە، "عێراق مانگانە چەندین بوومەلەرزەی کەم تۆمار دەکات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری روودانی بوومەلەرزە لەماوەی ئەم مانگەدا کە رەنگە هێزەکەی نەزانین".

عەبدولنەبی جەختی لەوەش کردەوە، "ناتوانرێت پشت بە هەر کەسێک ببەسترێت کە بانگەشەی ئەوە بکات کە دەتوانێت پێشبینی روودانی بوومەلەرزە لە شوێنێک و کاتێکی دیاریکراودا بکات، چونکە تا ئێستا ئەم بابەتە به‌وردی بەدەست نەهاتووە".
وتیشی: لایەنە پەیوەندیدارەکان چاودێری چالاکییەکانیان کردووە لە ناوچه‌كانی مەندەلی و بەدرە و ئەلتەیب لەسەر سنووری ئێران، هەروەها پێشبینی دەکرێت بوومەلەرزەیەک بە گوڕی زیاتر لە ٥ پلەی رێخته‌ر لەو ناوچانە ڕووبدات، بەڵام کاتەکەی ناتوانرێت بە وردی دیاری بکرێت."

شریتی سنووریی نێوان عێراق و ئێران بە ناوچەیەکی چالاکی بومەلەرزە دادەنرێت و بەزۆری لەرزەی ئاست جیاواز لەو سنووره‌ تۆماردەکرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP