بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئامادەکاری بکرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار

کوردستان
15:05 - 2024-04-05

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رايده‌گه‌یه‌نێت: "بەربەستەکانی بەردەم چارەسەرکردنی گرفتی مووچەی هاووڵاتیانی هەرێم لابراون". ده‌شڵێت: "بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئامادەکاری بکرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار"

د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند:"سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار و بەربەستەکانی بەردەم چارەسەرکردنی مووچەی هاووڵاتیانی هەرێم لابراون، ئومێد دەکەین هیچ لایەنێکی سیاسی عیراق و کوردستان چارەسەری کێشەی مووچەی هاووڵاتیان بە هەرەشە بۆ سەر پێگەو سەنگی خۆی نەزانێت". 

راشیگه‌یاند: "هێشتا بابەت گەلێک هەن لە نێوان هەرێم و بەغدا کە پێویستی بە هەوڵ و کۆششی هەموو لایەکە بۆ چارەسەربوون، بۆ ئەمەش هەوڵەکانمان بەردەوامی دەبێت، هاوکات گرنگە وەفدەکانی هەرێم لە بەغدا دانەبڕێن و کۆبوونەوەکان بەردەوامییان هەبێت، بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوانمان کەڵەکە نەبن و زوو بتوانرێت هەماهەنگی دروست بکرێت بۆ چارەسەرکردنیان". 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP