بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

کوردستان
17:08 - 2024-04-06

بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە :
خۆتان ماندو مەکەن، هەڵوێستی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی بەرامبەر بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناگۆرێت


ڕویشتنی ئێمە بۆ بەغداد لەلایەن هاوڵاتیانی هەرێم و هاوڵاتیانی عيراق شتێکی نامۆ نییە و پێویست بە تەفسیرو فاڵگرتنەوەی ئێوە ناکات ، چونکە لەهەرێم بین یان لەبەغداد بەزمانی کوردی قسە بکەین یان بەزمانی عەرەبی، ئێمە یەک پەیاممان هەیە، ئەویش چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدایە ، بەڵام کاتێ ئێوە روودەکەنە بەغداد، هاوڵاتیان ناهەقیان نییە گومان لەسەر مەرامی سەردانەکانتان بکەن، چونکە لەهەولێر بەزمانی کوردی قسەیەک دەکەن و کە دەچنە بەغداد باوەشی گەرم و گوڕیان پێدا؟دەکەن و خۆتان بەعيراقی عەیارە بیست وچوار پیشان دەدەن !.


بۆیە هەرچی بڵێن، هەرچی بکەن، چەندە خۆتان ماندوبکەن، هەڵوێستی سەرۆک بافڵ
تاڵەبانی و حزبەکەی بەرامبەر بەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ناگۆرێت و ئێمە دژی دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانین و دەمانەوێت هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت کە ماف و خواستی خەڵکی کوردستانە و بەهەڵبژاردن دەتوانین رێرەوی حوکمرانی لەهەرێم راستکەینەوە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP