لەچوارچێوەی بەردەوامی یاریەكانی جەولەی 32 ی خولی ئێن بی ئەی, هەردوو تیپی لۆس ئەنجلۆس لەیكەرز و مینیسوتا تەمبەروۆلڤز لەیاریگای ئۆلد تانک بەرەنگاری یەكتری بوونەوە, لە تێكڕای ركابەریەكەدا هەردوو تیپ لە ئاستێكی بەرزدابوون و بەردەوام ڕكابەری یەكتریان دەكرد لەپێناو پێشكەوتن و وەرگرتنی دەسەلاتی یاریگاكە, بەڵام ئەوەی بارودۆخەكەی بەسوودی خۆی یەكلایی كردەوە تیپی مینیسوتا بوو , دوای ئەوەی توانی بەئاستەنگێكی قورس و بەجیاوازی 10 خاڵ و ئەنجامی 127 خاڵ بەرامبەر بە 117 خاڵ بەربەستی تیپی لەیکەرز بشكێنێت و گرەوەكەی لێ بباتەوە
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP