بەهۆى بارسێلۆناوە پێ
دەچێت تیپى کچانى ریاڵ مەدرید هەڵبوەشێنرێتەوە .
ئاکۆ بیبانى
78بەرامبەر بە 8 ، ئەمە
ئەنجامى یارى باسکە نیە ، بەڵکو ئەنجامى دواین 19 یارى نێوان کچانى بارسێلۆنا و
ریاڵ مەدریدە ، کچانى بارسا دۆخێکى قورس و ئازار بەخشیان بۆ یانەى ریاڵ مەدرید
دروستکردوە ، ئێستا کەسانێک هەن هەست بە تێکەڵەیەک
لە توڕەیی و بێدەسەڵاتی و بێزاری دەکەن لە چۆنێتى ڕوودانى ئەو ئەنجامانە و کەسانێکیش
هەن کە داوای ئەوە دەکەن کە بەشى کچانى یانەکە لەناو گریانیدا دابخرێت.
ئێستا ئیدارەى یانەکە ئازار دەچێژن و بەدوای
رێگاچارەیەک دەگەڕێن تاکو یانەى ریاڵ مەدرید لەو دۆخە ئیحراجیە رزگار بکەن کە
کچانى یانەکە بەسەر ریاڵ مەدریدیان هێناوەو لەگەڵ قەبارەو ناوى یانەکە ناگونجێ!
چۆن دەکرێت یانەیەکى زەبەلاحی وەک ریاڵ مەدرید کە
بەیانەى سەدە ناسراوە ئاوا زەلیل بوبێت ! چۆن یانەیەک کە لۆگۆى ریاڵ مەدرید لەسەر
سنگێتى 19 لە یاریدا تەنانەت نەیتوانیوە یەک یاریش لە بارسا بباتەوە ! ئەمە کەى
لەگەڵ گەورەى یانەیەکى وەک شاهانەدا دێتەوە کە لە 19 یاریدا 78 گۆڵى لێکرابێت و
تەنها 8 گۆڵى کردبێت .
ململانێى ریاڵ مەدرید و
بارسێلۆنا تەنها لە پیاواندا هاوسەنگە ، لەسەر ئاستى کچانى دۆخێکى هێندە شەرمەزار
کەرانەیە کە هەرگیز جێگاى بەراوردکردن نیە ، ئەوەتا لە دواین یارى نێوان ئەم دوو
یانەیە بارسا بە پێنج گۆڵى بێ وەڵام لە ریاڵ مەدریدى بردەوە .
کاتێک بیرۆکەى
دامەزراندنى تیپى کچانى ریاڵ مەدریدیان دانا ترسیان لەوە هەبوو کە نەتوانن بەرگەی
بەهێزى بارسێلۆنا بگرن ، ئەوان دەیانزانى بارسا لە ئاستى کچان رکابەرى نیە بەڵام
پیاڵە ژەهرەکەیان نۆش کرد و تیپى کچانى ریاڵ مەدریدیان دروستکرد ، لە یەکەم یارى
نێوان هەردوو یانە ، کچانى بارسا بە 9 گۆڵ بەرامبەر بە 1 گۆڵ براوە بون .
سەرەتا و لە ساڵى 2014
تیپێکى تۆپی پێى کچان دروستکرا بەناوى سی دی تاکۆن کە پرۆژەیەکى سەربەخۆ بوو ،
دواتر و لە ساڵى 2019 -2020 فلۆرنتینۆ پێرێز گەشەى بەپرۆژەکە کردو وەک کچانى ریاڵ
مەدرید ناسێنران و پیرێز ئامانجى بوو لەو رێگایەوە بتوانێت هەیمەنەى کچانى بارسا
کەمبکاتەوە بەڵام بە پێچەوانەوە ئێستا کچانى
بارسێلۆنا دۆخێکى هێندە قورس و دژواریان بۆ ریاڵ مەدرید دروستکردوە کە هیچ کات بە
خەیاڵیاندا نەدەهات .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP