بوسیانا چییە و بۆچی هێمای ڕیاڵ مەدریدە؟
ئاکۆ بیبانى
بۆسیانا ، یاخود پاسەکەى
ریاڵ مەدرید بۆتە رەمزى مەدریدییەکان و وەک کلتورێکى لێهاتوە ، لەو کاتەى یانەى
ریاڵ مەدرید یارى هەیە ، هاندەران دەرژێنە دەوروبەرى یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ و
پڕ بە هەموو گەروییان هاوار و دەکەن و هانى یاریزانەکان و دەدەن و پاڵشتى یانەکە
دەکەن ، لە دەوروبەرى سانتیاگۆ بێرنابیۆ قەرەباڵخییەکى زۆر دروست دەبێت و بەدەنگى
بەرز هوتاق دەوترێتەوە .
یاریزانان و دەستەى
کارگیڕى و راهێنەران سڵاو لە هاندەرە بێشوومارەکان دەکەن و بەڵێنى سەرکەوتن و
جەنگان و کۆڵنەدان دەدەن ، هەزاران کەس شەقامی کۆنچا ئێسپینا و پلازا دی لۆس
ساگرادۆس کۆرازۆنێس پڕ دەکەنەوە، هەروەها دەچنە شەقامی مارسێلیانۆ سانتا ماریا.
ئەم دیاردەیەش لە ساڵى 2013 ەوە دروست بوو ،
کاتێک یانەى ریاڵ مەدرید لە یارى چووندا بە دوو گۆڵى بێ وەڵام بە بروسیا دۆرتمۆند
دۆڕابوو لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا ، لە یارى گەڕانەوەدا ، هاندەرانى
قەڵای سپى زۆر جیاواز دەرکەوتن ، ئەو شەوەش بە دیارکراوى 30 ى نیسانى 2013 بوو ،
لەو ساتەوە زاراوەى بۆسیانا دەرکەوت و بڵێسە و لافیتە و دروشمەکان داوای گەڕانەوەی
ریاڵ مەدریدیان دەکرد بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند، لەو دەمەدا جۆزێ مۆرینۆ
پێشوازییەکى گەورەى لە هاندەران کرد و ریاڵ مەدریدیش شەوێکى ئەفسوناوى نەخشاند و
بە شێوەیەکى سەرنج راکێش گەڕایەوە و 4 – 1 بردنەوەیان بەدەستهێنا .
لەو رۆژەوە ئیدى ئەمە
بووە بە نەریتێک و هاندەران لە شەقامە گشتییەکانى پایتەخت هاوەڵى پاسەکەى شاهانە
دەکەن ، لەم چاپەى چامپیۆنزلیگ لە یارى گەڕانەوەى پلەى ئۆف هەمان دیمەن لە یارى
نێوان ریاڵ مەدرید و مان سیتى ڕووی دا ، چاوەڕوان دەکرێت لە یارییەکەى ئەتلەتیکۆ
هاندەران زیاتر بە شەقامەکاندا بڵاوبنەوەو پێشوازى لە پاسەکەى مەدرید بکەن چونکە
ئەمە دێربی مەدریدەو پڕە لە تام و چێژ .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP