مەکتەبى سیاسى: جەژن ببێتە فاکتەری زیاتری گەردەن ئازادیی و قوڵبوونەوەی گیانى برایەتی و پێکەوەژیان

کوردستان
19:14 - 2024-04-09

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزان، پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.
ئومێد دەکەین خوای گەورە نزا و رۆژوی هەموو لایەکی قبوڵ کردبێت ، جەژنیش ببێتە فاکتەری زیاتری گەردەن ئازادیی و قوڵبوونەوەی گیان برایەتی و پێکەوەژیان ، کۆمەڵانی خەڵکی  کوردستان و تێکڕای عێراقیش رۆژانی جەژن بە ئارامی و خۆشییەوە  بەسەربەرن.
جەژنی  ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ ئاسۆی باشبوونی گوزەران و بژێوی هاوڵاتیان، کە داواو پێداگری هەمیشەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو بەو ئومێدەی  ببێتە جەژنی گەشانەوەی دیموکراسی و هەڵبژاردنیش لە ئایندەی نزیکدا ببێتە راستییەکی بەرجەستە  بۆ گەلەکەمان کە شایستەی هەموو خزمەت و گیانبازیەکە.



مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP