لە ٢٠ تا ٢٥ی ئەم مانگە بەغداد مووچەی مانگی نیسانی کوردستان دەنێرێت

ئابوری
22:26 - 2024-04-12

دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بەگوێرەی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی، دەبێت حکومەتی ناوەندی ھاوشێوەی فەرمانبەرانی خۆی، مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانیش دابین بکات، بەوھۆیەش چاوەڕێدەکرێت لە ٢٠ تا کۆتایی مانگی نیسان، مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی کوردستان رەوانە بکرێت.
وتیشی: لەمکاتەدا ھیچ ئاستەنگییەک لەبەردەم ھاتنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان نەماوە و مووچە لەو وادەیەی بۆی دیاریکراوە دابەشدەکرێت.
پێشتریش ھونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاند بوو: لەدوای جەژن لیستی مووچەی مانگی نیسان دەنێرن بۆ بەغدا و بڕیارە پێش کۆتاییھاتنی مانگی نیسان مووچەی ئەو مانگەش رەوانەی ھەرێم بکەن و دەست بە دابەشکردنی دەکەن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP