چین یەكێك لەدەگمەنترین و خێراترین شەمەندۆفێرەكانی جیهان دروستدەكات

زانست و تەکنەلۆژیا
18:51 - 2021-02-25

چینییەكان لەنوێترین پێشكەوتنیاندا پلانی دروستكردنی شەمەندۆفێرێكی ناوازەیان هەیە بەماوەیەكی كەم و خێراییەكی لەڕادەبەدەر لەشارێكەوە بۆشارێكیتر گەشتەكەی بكات.

شەمەندۆفێرەكەی چین بەشەمەندۆفێری موگناتیسی ناودەبرێت و یەكێكدەبێت لەبەرهەمە گەورەكانی بوواری گەیاندن، كارئاسانی دەكات و بەخێراییەكی لەڕادەبەدەر سەرنشینەكان لەشارێكەوە بۆ شارێكیتر دەگوازێتەوەو كاتێكی زۆر بۆسەرنشینان دەگێڕێتەوە.

رۆژنامەی (دەیلی چاین) بڵاویكردەوە: دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار بەبابەتەكە پلانیان هەیە خێراییەكانی گەشتە ئاسمانییەكان بگوازنەوە بۆسەرزەوی و لەوچوارچێوەیەشدا بەرهەمهێنانی شەمەندۆفێری موگناتیسی سەریهەڵداوە، وابڕیارە لەسەر زەوییەكانی هەرێمی (كوانگدۆنگ) كاربكات و ماوەی 15 ساڵی پێدەچێت.

شەمەندۆفێرەكە خێراییەكەی بێوێنەی هەیە و لەسەر رەوڕەوەیەكی موگناتیسی دەڕوات، بەكاتێكی كەم سەرنشینانی لەنێوان پەكین و ماكاو هۆنگ كۆنگ و بگوازێتەو.

هەروەك خێرایی ئەو شەمەندۆفێرە موگناتیسییەكە 600 كیلۆمەترە لە سەعاتێكدا و بەهێزترین و پێشكەوتوترین تەكنیكەكانی گواستنەوەی تێدا بەكاردەهێندرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP