قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا لە دەباشان کۆبوونەوە

کوردستان
17:36 - 2024-04-16


قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆک وەزیران لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ماوریتسیۆ گرێنگانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، دوایین پەرەسەندنەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و بەتایبەت پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا کەرۆژى سێ شەممە 16 ی نیسانی 2024 لەدەباشان و بەئامادەبوونی میکێلی کامێرۆتا، کونسڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێم و دابان شەدەڵە جێگرى لێپرسراوی فەرمانگەى پەیوەندییەکانی دەرەوە بەرێوەچوو، تیشک خرایەسەر گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

لەوبارەیەوە جێگرى سەرۆک وەزیران  بەگرنگییەوە پەرۆشی خۆی بۆ بەرێوەچوونی پرۆسەى هەڵبژاردنەکان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەربڕی لەپێناو کاراکردنی دەسەڵاتەکانی یاسادانان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان و جەختیشی کردەوە کە سورین لەسەر بۆچوونی خۆمان و دەبێت هەڵبژاردن بکرێت و لەوە زیاتر دوانەکەوێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP