پەرلەمانتارانی کورد لە بەغداد نەیانهێشت دەنگ بە یاسای سندوقی نیشتەجێبوون بدرێت

عێراق
22:27 - 2024-04-16

فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رێگرییان کرد لە دەنگدان بە یاسای سندوقی نیشتەجێبوونی عیراق.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا رێگریمان کرد لە دەنگدان بە یاسای سندوقی نیشتەجێبوونی عیراق، چونکە هاووڵاتیانی هەرێم لە پڕۆژە یاساکەدا بێبەش کرابوون".

وتیشی: سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران پێکەوە رێگربووین کە یاساکە دەنگی لەسەر بدرێت، چونکە هەرێمی کوردستانی لێ جیاکرابووەوە.

فراکسیۆنى ی.ن.ک لە ئەنجومەنی نوێنەران دوپاتیکردەوە کە دەبێت، دەستورو یاسای عیراقی گشتگیر بێت و هەموو پارێزگاكان بگرێتەوە، چاوەڕوانیشن لە ڕۆژانی داهاتوو بخرێتەوە نێو كارنامەی دانیشتنەكانی پەرلەمان و هەرێمى كوردستانیش بگرێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP