کۆمسیۆن: هیچ بڕیارێک بۆ دواخستن و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی کوردستان لەئارادا نییە

کوردستان
22:29 - 2024-04-16

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق یەکەم نموونەی ئەزمونی کاغەزی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و وتەبێژی کۆمسیۆنیش جەختی کردەوە کە "هیچ دواخستنێک لە رێکەوتی هەڵبژاردنەکاندا نییە".

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند:" پرۆسەی وردبینی لە ناوی کاندیدەکان بەردەوامە و ناوی کاندیدەکان دەنێردرێن بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاکی بۆ دڵنیابوون لە گونجاوی کاندیدەکان".

وتیشی "کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق کاندیدێکی لە شاری هەولێر دورخستۆتەوە بەهۆی رادەستنەکردنی داتا و زانیارییەکانی لەوادەی خۆیدا.

وتەبێژەکەی کۆمسیۆن ئەوەشی ووت: کە "هیچ بڕیارێک بۆ دواخستن یان ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن تا ئێستا لەئارادا نییە و کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە لە 10-6-2024دا.

رونشیکردەوە: "بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان نزیکەی مانگێک پێش ئەنجامدانی پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت و ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاری لەسەر دەدات کەچەنێک وادە دادەنرێت بۆ بانگەشە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP