کارلۆ ئەنچیلۆتى: پێویستە هاندەرانى ریاڵ مەدرید ئارام بگرن

وەرزش
14:44 - 2024-04-17

کارلۆ ئەنچیلۆتى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا کە بۆى سازکرابوو، رایگەیاند: پێویستە هاندەرانى ریاڵ مەدرید ئارام بگرن و لەسەرخۆ بن، پێشم وانییە هەست بە سترێسى بکەن، چونکە متمانەیان بە تیپەکەیان هەیە، چونکە قەڵاى شاهانە هەمیشە رکابەرى لەسەر نازناوەکان کردوە و ژمارەیەکى قورسی پاڵەوانێتیەکان بوە، وە هیچ کام لە یاریزانەکانیش دووچارى سترێسى نەبونەتەوە، لە بەردەوامى قسەکانیدا، ڕاهێنەرە ئیتاڵیەکە ئەوەشى راگەیاند: دەجەنگین و هەموو هەوڵێک دەدەین لە پێناو بردنەوە، 90 دەقیقە کاتمان هەیە و دەتوانین زۆر شت بکەین، هاڵاند ترسناکترین یاریزانى مانچێستەر سیتیەو وە هاوشێوەى یاریی رابردوو رایدەگرین و ناهێڵین گورزى خۆى بوەشێنێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP