پێشبینی دەکرێت تیكڕای پلەی گەرمی جیهان بەرزبێتەوە

زانست و تەکنەلۆژیا
13:20 - 2024-05-09


سەدان زانای پێشەنگی کەشناسی پێشبینی دەکەن تێکڕای پلەی گەرمی جیهان بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت، کە بەلایەنی کەمەوە 2.5 پلەی سیلیزی بەرزببێتەوە.
ئاژانسە هەواڵییە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە: نزیکەی 80% بەشداربووانی پانێڵی نێوان حکومەتەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا پێشبینی گەرمبوونی لانیکەم 2.5 پلەی سیلیزی جیهان دەکەن.
ئاماژەیان بەوەشداوە:  هاوکات پێشبینی برسێتی و  ململانێ و کۆچی بەکۆمەڵ دەکەن کە بەهۆی شەپۆلی گەرماو  ئاگرکەوتنەوە سروشتییەکان و  لافاو و زریانەکانەوە روودەدەن.
ژمارەیەکی زۆر لە شارەزایان باسیان لەوەشکردووە: سەرەڕای ئەو بەڵگە زانستییە روونانەی کە پێشکەشیانکردووە ،بەڵام هەست بە بێهیوای و توڕەیی و ترس دەکەن بەهۆی شکستی حکومەتەکانەوە لە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.
جەختلەوەش دەکەنەوە: کە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دەبێت بەردەوام بێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP