یه‌كێتی براوەی سیاسییە لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی هەرێم

کوردستان
20:15 - 2024-05-22


ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت: "داواڪارییە سەرەڪییەڪانی یەڪێتی هاتوونەتەدی و ئەوەی تائێستا براوەیە لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی ڪوردستان یەڪێتی نیشتمانی ڪوردستانە".

لوقمان وەردی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وتارێکدا کە لە بەشی (وتار) له‌ سایتی (https://kirkuktv.net/) بڵاوکراوەتەوە رایدەگەیەنێت: "لەدواین پێشهات سەبارەت پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمیی پەرلەمانی ڪوردستان، بڕیاردرا بە گەڕانەوەی پێنج ڪورسی پێڪهاتەڪان و دابەشڪردنیان بەسەر بازنەڪانی هەڵبژاردن، دوو ڪورسی بۆ سلێمانی و دوو ڪورسی بۆ هەولێر و یەڪ ڪورسی بۆ دهۆک، لەچوارچێوەی 100 ڪورسی پەرلەمانی (95+5)".

"لەڕاستیدا ئەوەی تاڪو ئێستا براوەی سیاسییە لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی ڪوردستان و ئەسپی لەڪلڪ و دەم لغاو ڪردووە، یەڪێتی نیشتمانی ڪوردستانە، چونکە لەبنەڕەتتدا داواڪارییەڪانی یەڪێتی نیشتمانی ڪوردستان، بریتیبوون لە؛ (دابەشڪردنی ڪورسی پێڪهاتەڪان بەپێی قەبارەی راستەقینەی خۆیان بەسەر بازنەڪانی هەڵبژاردن، دابەش ڪردنی هەرێمی ڪوردستان لەیەڪ بازنەییەوە بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن، بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەلایەن ڪۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەڪانی عێراق، لەسەر بنەمای بەڪارهێنانی تۆماری دەنگدەران و ڪارتی بایۆمەتری دەنگدانی عێراق"، لوقمان وەردی وادەڵێت.

دەشڵێت: "لەئێستادا داواڪارییە سەرەڪییەڪانی یەڪێتی هاتوونەتەدی، بەتایبەتی لەبەدیهێنانی دادپەروەری لە نوێنەرایەتی جوگرافیی لەبازنەڪانی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنێڪی پاک و بێگەرد، گرەنتی و دەستەبەرین بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمیی پەرلەمانی ڪوردستان، ئیتر ئەوە گوزەشت هێشتا حەڪەم سافیڕەی لێ نەداوە، یاری 11 بەسفر دەست  پێبڪات".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP