ئەمڕۆ سێ شەممە ٤ ی ٦ ی ٢٠٢٤ کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی هەواڵگریی نیشتمانیی عیراق بە ئامادەبوونی ، جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری هەرێم ، هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە هەولێر بەڕێوەچوو .
لە کۆبوونەوەکەدا ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەماهەنگیی هەواڵگری و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان تاوتوێکراون .
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تەئکیدیان لە هاریکاری زیاتری نێوان دەزگا ئەمنییەکان و یەکخستنی هەوڵە هەواڵگرییەکان کردەوە لەپێناو سەقامگیری زیاتری ئاسایش و ئارامی لە وڵاتدا .
هاوکات هەنگاوەکانی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر و یاسا شکێنان ، لابردنی بەربەستەکانی بەردەم کێشەکان و دۆسییە هاوبەشەکان ، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو کە هەڵسەنگاندنی بۆ کرا و لەسەر بنەمای یاسابەرکارەکان و بەرژەوەندی نیشتمانیی بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP