نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە

ئابوری
19:36 - 2024-06-07

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکارییان بەسەرداهاتووە و نەوتی خاوی برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە.
بە شێوەیەک ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 80 دۆلار و چوار  سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ دۆلارێک و 243 سەنت بەرزبونەوەی تۆمار کردووە.
هاوکات تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکەی بە 75 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ دۆلارێک و دوو سەنت نرخەکەی بەرزبوەتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP